Skip to the content

تیمێکی هاوپەیمانانی ئیتاڵیا سەردانی بنکەی مەشقی پیادەی سلێمانی کرد

ڕۆژی چوارشەممە ١٠ی تەممووزی ٢٠٢٤، تیمێکی هاوپەیمانانی ئیتاڵیا، بە سەرۆکایەتیی فەریق فراچێسکۆ پاولۆ، فەرماندەی هێزەکانی ئیتاڵیا، سەردانی بنکەی مەشقی پیادەی سلێمانی کرد و لەلایەن فەرماندەی بنکە و جێگری فەرماندەی بنکەوە، پێشوازییان لێ کرا.
کۆبوونەوەکە بۆ قسەکردن بوو لەسەر بەرەوپێشچوونی خولە جۆراوجۆرەکان، کە لەلایەن هێزەکانی ئیتاڵیاوە پاڵپشتییان لێ دەکرێت.

فەرماندەکەی ئیتاڵیا سەرجەم بەشەکانی بنکەکەی بەسەر کردەوە گوێی گرت بۆ داواکاری وسەرنج و پێشنیاری بەرپرسی بەشەکان گرت. لە کۆتاییدا خۆشحاڵیی خۆی بە بوونی بنکەکە و ئیشوکارەکان دەربڕی.