تیمێکی هاوپەیمانان سەردانی بنکەی مەشقی پیادەی دهۆکی کرد
ڕۆژى یەكشەممە ٣٠ی حوزەیرانی ٢٠٢٤، تیمێکی هاوپەیمانان، بە سەرپەرشتی عقید جونا فوستا، سەردانی بنکەی مەشقی پیادەی دهۆکیان کرد و لەلایەن فەرماندە و جێگری فەرماندەی بنکە و ئەفسەرانی بنکە پێشوازیيان لێ کرا.
تیمەکەی هاوپەیمانان لەگەڵ فەرماندە و ئەفسەرانی بنکە کۆبوویەوە، دوای گفتوگۆ و لێکتێگەیشتن، پشتیوانيی خۆیان بۆ هاوکاريی هێزەکانی پێشمەرگە دووپات کردهوە.