خولێکی گەیاندن بۆ ژمارەیەک پێشمەرگە کرایەوە
ڕۆژی یەکشەممە ١٤ی تەممووزی ٢٠٢٤، بە ئامادەبوونی لیوا کازم، بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتیی گەیاندنی وەزارەتی پێشمەرگە، لە بارەگای فیرقەی ١ی پیادەی وەزارەتی پێشمەرگە، کۆتایی بە خولێکی پەرەپێدانی گەیاندن هات، کە بۆ ١٠ پێشمەرگەی بەشی گەیاندنی فیرقەی ١ی پیادە و فیرقەی ٣ی پیادە کرابووەوە.
خولەکە بۆ ماوەی ٢ هەفتە بەردەوام بوو، تێیدا بەشداربووان بەشێوەی تیۆری و پراکتیکی ڕاهێنانیان پێ کرا و لە كۆتاییدا بڕوانامەی بەشداریکردن درایە بەشداربووان.