Skip to the content

سەرۆکی ئەرکان پێشوازی لە بەرپرسی نوسینگەی هاریکاريی ئاسایشی ئەمه‌ریکا لە هەولێر كرد

ڕۆژی سێشه‌ممه‌ ٢ی تەمووزی ٢٠٢٤، فەریق روکن عیسا عوزێر، سەرۆکی ئەرکانی وەزارەتی پێشمەرگە، پێشوازی لە کۆڵۆنێڵ مایکڵ گاچێرۆ، بەرپرسی نوسینگەی هاریکاريی ئاسایش لە کونسولخانەی ئەمه‌ریکا كرد.
لە دیدارێکدا کۆڵۆنێڵ گاچێرۆ کۆتاییهاتنى ئەرکەکەی خۆی، وەک بەرپرسی نوسینگەی هاریکاريی ئاسایشی ئەمه‌ریکا لە هەرێمی کوردستان ڕاگەیاند، هەروەها کۆڵۆنێڵ گیڤن رایس ــی وەک جێگرەوەی خۆی لەو پۆستەدا بە سەرۆکی ئەرکان ناساند.
دواتر سەرۆکی ئەرکان وەک ڕێزێک بۆ بەجێگەیاندنی ئەرک و ماندووبوونەکانی، خه‌لاتى ڕێزلێنانى به‌ کۆڵۆنێڵ مایکڵ گاچێرۆ به‌خشى.