Skip to the content

سەرۆکی ئەرکان پێشوازی لە دەرچووانی کۆلێژی ئەرکان کرد

ڕۆژی چوارشەممە ١٧ی تەممووزی ٢٠٢٤، فەریق روکن عیسا عوزێر، سەرۆکی ئەرکانی وەزارەتی کاروباری پێشمەرگە، پێشوازی لە دەرچووانی خولی ٨٣ی کۆلێژی ئەرکانی بەغدا و خولی ٨ی کۆلێژی ئەرکانی سەر بە وەزارەتی پێشمەرگە کرد.
لە دیدارەکەدا سەرۆکی ئەرکان پیرۆزبایی لە ئەفسەرانی دەرچوو لە هەردوو کۆلێژەکە کرد و هیوای سەرکەوتنی بۆ خواستن، هەروەها بە گرنگ و پێویستی زانی ئەفسەرانی پێشمەرگە ئەم قۆناغەی خوێندنی سەربازی تەواو بکەن. شایانی باسە، ئەو ئەفسەرانەی کۆلێژی ئەرکان تەواو دەکەن دەبنە هەڵگری بڕوانامەی ماستەر لە زانستی سەربازیدا.