فەرماندەی هێزەکانی ئیتاڵیا سەردانی بنکەی مەشقی پیادەی دهۆكى کرد
![](/media/28015/img_5380.jpeg?anchor=center&mode=crop&width=1200&height=630&rnd=133652551030000000)
ڕۆژی پێنجشەممە ١١ی تەممووزی ٢٠٢٤، جەنهڕاڵ فیولۆ پاولۆ، فەرماندەی هێزەکانی ئیتاڵیا و شاندێکی یاوەری، سەردانی بنکەی مەشقی پیادەی دهۆكيان کرد و لەلایەن فەرماندە و جێگری فەرماندەی بنکەی مەشق پێشوازيیان لێ کرا.
لە کۆبوونەوەیەکدا، گفتوگۆ لەسەر بەرەوپێشچوونی کاروبارەکانی بنکەی مەشقی پیادەی دهۆك و خولە جۆراو جۆرەکان كرا، کە لەلایەن هێزەکانی ئیتاڵیاوە پاڵپشتی دەکرێن.
دواتر شاندی میوان سەرجەم بەشەکانی بنکەکەی بەسەر کردەوە، ئامادەیيی خۆی دەربڕی بۆ بەردەوامی هاوکاری و هەماهەنگی و پاڵپشتیيەکانی هێزەکانی ئیتاڵیا بۆ هێزەکانی پێشمەرگە، بە تایبەت لە ڕووی مەشق و ڕاهێنانەوە.