Skip to the content

له‌ سيمينارێكدا مەترسییەکانی ماددە هۆشبەرەکان و چۆنییەتی خۆپاراستن لێیان خرايه‌ ڕوو

ڕۆژى چوارشەممە‌ ٢٤ی تەمموزی ٢٠٢٤، لە فەوجی ٣ ی لیوای ٤ ی پیادە، سیمینارێکی هۆشیاری تایبەت بە مەترسییەکانی ماددە هۆشبەرەکان و چۆنییەتی خۆپارێزی لێیان بۆ ژمارەیەک لە پێشمەرگەکانی فەوجەکە بەڕێوە چوو, سیمینارەکە لە لایەن ئەفسەرانی بارەگای فەوجی ٣ ی لیوای ٤ ی پیادەوە بەڕێوەبرا، ئامانج لەم سیمینارە جۆرا و جۆرانە هۆشیار کردنەوەی هێزەکانی پێشمەرگەیە لە گشت بوارەکاندا.