Skip to the content

هێزەکانی پێشمەرگە و سوپای عێراقی ئۆپەراسیۆنێکی هاوبەشیان ئەنجام دا

بەرەبەیانی ڕۆژی چوارشەممە ١٠ی تەممووزی ٢٠٢٤، لیوای ١٤ی پیادەی وەزارەتی پێشمەرگە، بە هاوبەشی لەگەڵ لیوای ٥٠ی پیادە و فەوجی مغاویری سەر بە فیرقەی ١٤ی سوپای عێراقی، ئۆپەراسیۆنێکی هاوبەشیان ئەنجام دا.
لە ئۆپەراسیۆنەکەدا، هەردوو گوندی کوشاف، بناری چیای قەرەچوخ و کەناری ڕووباری زێی گەورە کێوماڵ کران، بە مەبەستی گەڕان و پشکنین بە دوای حەشارگە و مۆڵگەی چەکدارانی تیرۆرستی داعش لە ناوچەکەدا.