ڕاوێژکاری وەزارەتى كاروبارى پێشمهرگه پێشوازی لە تیمێکی ڕاوێژکارانی ئەڵمانیا لە هەرێم کرد
ڕۆژى دووشهممه ١ی تەمووزی ٢٠٢٤، لیوا بەشدار ئیسماعیل، ڕاوێژکاری باڵای وەزارەتی كاروبارى پێشمەرگە، پێشوازی لە مێجەر ئەندریاس، ڕاوێژکاری سەربازيی هێزەکانی ئەڵمانیا لە هەرێمی کوردستان و تیمێکی یاوەری کرد.
لەو دیدارەدا، وێڕای ناساندن و بەخێرهێنانی مێجەر ئەندریاس وەک ڕاوێژکاری سەربازيی ئەڵمانیا لە هەرێمی کوردستان، پلانی مەشق و ڕاهێنان و کردنەوەی خولی دەرەکی بۆ هێزی پێشمەرگە بەپێی پلانی نوێ خرایە بەر باس، هەروهها تیشک خرایە سەر گرنگیدانی زیاتر بە بابەتی مەشق و ڕێکخستنەوەی هێزەکان. دواتر پرسی چاكسازی له وهزارهتی پێشمهرگه و هاوكارییهكانی هاوپەیمانان بۆ هێزی پێشمهرگه، بهشێكی دیکەی گفتوگۆكانی ناو كۆبوونهوهكه بوون.
ڕاوێژکاری وەزارەت ئاماژەی بەوە دا، کە هەموو توانایان دەخەنە گەڕ، بۆ ئەوەی پێشمەرگە و توانا سەربازییەکانی لە هەموو ڕوویەکەوە بەهێزتر بکەن و هەوڵ دەدەن پێشمەرگە بە باشترین شێوە بەشداری خولی مەشق و ڕاهێنان لە دەرەوەی وڵات بکەن.
لەکۆتاییدا، دووپات لەبەردەوامیدان بە پەیوەندییەکانی نێوان وەزارەتی پێشمەرگە و تیمی ڕاوێژکارانی هێزەکانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی لە هەرێمی کوردستان کرایەوە، ڕاوێژکاری وەزارەت خوازیاری پەرەپێدانی زیاتری پەیوەندییەکان بوو لەگەڵ هاوپەیمانان، بە ئامانجی پێشخستنی زیاتری پرۆسەی چاکسازی لەناو هێزی پێشمەرگەدا.