Skip to the content

بنکەی مەشقی پیادەی سلێمانی دوو خولی سەربازی کردەوە

ڕۆژى چوارشەممە ١٧ی تەممووزی ٢٠٢٤، لە بنکەی مەشقی پیادەی سلێمانی، بە ئامادەبوونی سەرپەرشتیاری تیمی مەشقی هاوپەیمانی ئیتاڵيا و فەرماندەی بنکەی مەشقی سلێمانی و جێگری فەرماندەی بنکە، لە چوارچێوەی پلانی پاڵپشتیکردنی لە هێزی پێشمەرگە، کۆتایى بە دوو خولی سەربازيی پێشکەوتوو هات، کە لەلایەن هێزەکانی هاوپەیمانی ئیتاڵیاوە بۆ ٥٠ پێشمەرگەی وەزارەتی كاروبارى پێشمەرگە كرابوونه‌وه‌.

خولەکان بۆ ماوەی دوو هەفتە بەردەوام بوون، له‌ خولی هۆشیاری دژی عەبوە، ژمارەیەک پێشمەرگەی لیوای ١١ی پیادە تێیدا بەشداربوون، لە خولی دانانی بازگە ژمارەیەک پێشمەرگەی لیوای ١ی پیادە تێیدا بەشداربوون، لە کۆتایيدا بڕوانامەی بەشداریکردن به‌ بەشداربووانی خوله‌كان به‌خشرا.