Skip to the content

بەرپرسی نووسینگەی هاریکاريی ئاسایش لە کونسولخانەی گشتيی ئەمه‌ریکا سەردانی بەڕێوه‌بەرایەتيی میرەی گشتی کرد

ڕۆژى چوارشه‌ممه‌ ١٧ی تەممووزی ٢٠٢٤، کۆڵۆنێڵ گیڤن رایس، بەرپرسی نووسینگەی هاریکاريی ئاسایش لە کونسولخانەی گشتيی ئەمه‌ریکا لە هەولێر، سەردانی بەڕێوه‌بەرایەتيی میرەی گشتيی سەربازی کرد و لە لایەن لیوا ڕه‌فعه‌ت عومەر، بەڕێوه‌بەری میرەی گشتيی سەربازیيه‌وه‌ پێشوازی لێ کرا.
لە دیدارێکدا، تیشک خرایە سەر چۆنیيەتی پێشخستنی کاروبارەکانی میرەی سەربازی و گرنگیدانی زیاتر بە ڕێکخستنی خولەکانی مەشق و ڕاهێنان بۆ هێزی پێشمەرگە، کە بە هاوکاريی ڕاوێژکارانی هاوپەیمانان بەڕێوە دەچن، پاشان بە شێوەی مەیدانی سەردانی بەشەکانی میرەیان کرد و هۆلەکانی مەشق و ڕاهێنانیان بەسەر کردەوە و ئاشنا بوون بە چۆنیيەتی بەڕێوەچوونی خولە جۆراوجۆرەکان، کە بۆ ژمارەیەک پێشمەرگەی لیوا و یەکە جیاوازەکانى وەزارەتی پێشمەرگە کراونه‌ته‌وه‌.