Skip to the content

خولی هاوبەشی کۆلێژی ئەرکان لە بەغدا کۆتايى هات

ڕۆژی ١١ی تەممووزی ٢٠٢٤، بە ئامادەبوونی لیوا حافز محه‌مه‌د عه‌لی، ئەمین سڕی سەرۆکایەتيی ئەرکان و ئەفسەرانی کۆلێژی ئەرکان لە بەغدا کۆتایی بە خولی ٨٣ی هاوبەش، لە کۆلیژی ئەرکان هات، کە ژمارەیەک ئەفسەری وەزارەتی پێشمەرگه، بۆ ماوەی نزیکەی هەشت مانگ بەشداریان تێدا کرد و دەتوانن بە هەگبەى پڕ لە زانست و پەروەردەکراو بە بنەما و پرەنسیپە سەربازییەکان و بە بەدەستهێنانى بڕوانامەى ماستەر لە زانستی سەربازی لەناو هێزەکانی پێشمەرگەى کوردستان درێژە بە خزمەت بدەن.