سەرۆکی ئەرکان پێشوازی لە فەرماندەی هێزە هاوبەشەکانی ئیتاڵیا کرد
![](/media/27992/img_5366.jpeg?anchor=center&mode=crop&width=1200&height=630&rnd=133651149930000000)
ڕۆژی چوارشەممە ١٠ی تەممووزی ٢٠٢٤، فه‌ریق ڕوكن عیسا عوزێر، سه‌رۆكی ئه‌ركانی وه‌زاره‌تی کاروباری پێشمه‌رگه، لە دیوانی وەزارەت، پێشوازی له ژه‌نه‌رال فیولۆ پاولۆ، فه‌رمانده‌ی هێزه هاوبه‌شه‌كانی سوپای ئیتاڵیا و شاندێكی یاوه‌ری کرد.
له‌و دیداره دا كه ژماره‌یه‌ك له گه‌وره ئه‌فسه‌رانی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه ئاماده‌ی بوون، په‌یوه‌ندی و هه‌ماهه‌نگیی نێوان وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه و فه‌رمانده‌یی هێزه هاوبه‌شه‌كانی سوپای ئیتاڵیا گفتوگۆیان له‌باره‌وه كرا، هه‌ردوولا كۆك بوون له‌سه‌ر به‌هێزكردن و باشتركردنی هه‌ماهه‌نگییه هاوبه‌شه‌كان، به تایبه‌ت له‌سه‌ر ئاستی ڕاوێژكاریی مه‌شق و ڕاهێنانه سه‌ربازییه‌كان.
سه‌رۆكی ئه‌ركان خۆشحاڵیی خۆی به سه‌ردانی ژه‌نه‌رال فیولۆ دەربڕی و ڕایگه‌یاند: به‌سه‌ركردنه‌وه‌ی هێزه‌كانی ئیتاڵیا له هه‌رێمی كوردستان و به‌دواداچوون له‌سه‌ر چۆنییه‌تی به‌ڕێوه‌چوونی ئه‌ركه‌كانیان له لایه‌ن فه‌رمانده‌ییی ئۆپه‌راسیۆنه هاوبه‌شه‌كانه‌وه مایه‌ی پێزانینی ئێمه‌یه، به تایبه‌ت كه ئیتاڵیا وڵاتێكی گرنگی ناو هاوپه‌یمانییه‌تی نێوده‌وڵه‌تی و شه‌ڕی دژی داعشه، له ڕابردووش‌دا له بواره‌كانی دابینكردنی پێداویستییه لۆجستییه‌كانی سه‌ربازی و مه‌شق و ڕاهێنان و چاكسازیدا هاوكاریی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌یان كردووه، له ئێستاشدا له بواری ڕاوێژ و چاكسازیدا هاوكار و هه‌ماهه‌نگن.
لای خۆیه‌وه ژه‌نه‌رال فیولۆ، سوپاسی سه‌رۆكی ئه‌ركانی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ی كرد بۆ هه‌ڵوێست و پێزانینیان له به‌رانبه‌ر هاوكارییه‌كانی سوپای ئیتاڵیا و به‌ڵێنیشی دا كه له بواری ڕاوێژكاری و مه‌شقیدا هاوكار ده‌بن و به‌رده‌وامی به پرۆژه‌كانیان ده‌ده‌ن.
شایانی باسه له سه‌ره‌تای دروستبوونی هاوپه‌یمانییه‌تی نێوده‌وڵەتیی شه‌ڕی دژی داعش، ئیتاڵیا وه‌ك یه‌كێك له ده‌وڵه‌ته كاریگه‌ره‌كان هاوكاریی هێزی پێشمه‌رگه‌ی كردووه.