سەرۆکی ئەرکانى وهزارهتى كاروبارى پێشمهرگه پێشوازی لە بەرپرسی نووسینگەی هاریکاريی ئاسایش کرد
ڕۆژی ٢٨ی تەممووزی ٢٠٢٤، فەریق روکن عیسا عوزێر، سەرۆکی ئەرکانی وەزارەتی كاروبارى پێشمەرگە، لە دیوانی وەزارەت، پێشوازی لە کۆڵۆنێڵ گیڤن ڕایس، بەرپرسی نووسینگەی هاریکاريی ئاسایش لە کونسولخانەی گشتيی ئەمهریکا لە هەرێمی کوردستان کرد.
لەو دیدارەدا، باس لە پەیوەندییەکانی وەزارەتی پێشمەرگە و تیمی ڕاوێژکارانی سەربازيی ئەمهریکا و هێزەکانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی کرا، هەروەها دووپات لە هەماهەنگيی بەردەوامی نێوانیان کرایەوە.
هەروهها تیشک خرایە سەر هەنگاوەگانی وەزارەتی پێشمەرگە، لەبارەی چاکسازی و بەردەوامیدان بە کاری ڕێکخستنەوەی هێزەکان، لە چوارچێوەی فیرقەکان، هاوکات بەبایەخەوە ئاماژە بە بەردەواميی هاوکارییەکانی هاوپەیمانان، بەتایبەتی هاوکارییەکانی تیمی ڕاوێژکارانی سەربازيی ئەمهریکا بۆ هێزەکانی پێشمەرگەی کوردستان کرا.