Skip to the content

سەرۆکی ئەرکانی وەزارەتی کاروباری پێشمەرگە پێشوازی لە فەرماندەی هێزەکانی هاوپەیمانان کرد

ڕۆژی چوارشەممە ١٧ی تەممووزی ۲۰۲٤، فەریق روکن عیسا عوزێر، سەرۆکی ئەرکانی وەزارەتی کاروباری پێشمەرگە، لە دیوانی وەزارەت، بە بۆنەی کۆتاییهاتنی ئەرکەکەی، پێشوازی لە کۆڵۆنێڵ مەکێنزی، فەرماندەی هێزەکانی هاوپەیمانان لە هەرێمی کوردستان کرد.

کۆڵۆنێڵ مەکێنزی، ئامانجی سەردانەکەی بۆ سەرۆکی ئەرکان ڕوون کردەوە، کە کۆتاییهاتنی ئەرکەکەیەتی لە وەزارەتی پێشمەرگە و هەرێمی کوردستان.
سەرۆکی ئەرکان سوپاسی فەرماندەی هێزەکانی هاوپەیمانانی لە هەرێمی کوردستان کرد و هەوڵ و هەنگاوەکانی لە ماوەی ئەرکەکەیدا بەرز نرخاند و هیوای سەرکەوتنی بۆ خواست. هاوکات بە گرنگییەوە تیشکی خستە سەر ڕۆڵی گرنگی کۆڵۆنێڵ مەکێنزی لە بەرانبەر هەماهەنگییە بەردەوامەکانی لەگەڵ هێزی پێشمەرگەی کوردستان، بە تایبەت لە پرسی چاکسازی و ڕێکخستنەوەی هێزەکان.