له سيمينارێكدا مەترسییەکانی ماددە هۆشبەرەکان و چۆنییەتی خۆپاراستن لێیان خرايه ڕوو
![](/media/28177/img_5568.jpeg?anchor=center&mode=crop&width=1200&height=630&rnd=133663193740000000)
ڕۆژى چوارشەممە ٢٤ی تەمموزی ٢٠٢٤، لە فەوجی ٣ ی لیوای ٤ ی پیادە، سیمینارێکی هۆشیاری تایبەت بە مەترسییەکانی ماددە هۆشبەرەکان و چۆنییەتی خۆپارێزی لێیان بۆ ژمارەیەک لە پێشمەرگەکانی فەوجەکە بەڕێوە چوو, سیمینارەکە لە لایەن ئەفسەرانی بارەگای فەوجی ٣ ی لیوای ٤ ی پیادەوە بەڕێوەبرا، ئامانج لەم سیمینارە جۆرا و جۆرانە هۆشیار کردنەوەی هێزەکانی پێشمەرگەیە لە گشت بوارەکاندا.