لە بنکەی مەشقی پیادەی سلێمانی کۆتايى بە خولێکی پێشکەوتوو هات
ڕۆژی پێنجشەممە ١١ی تەممووزی ٢٠٢٤، لە بنکەی مەشقی پیادەی سلێمانی کۆتايی بە خولێکی پێشکەوتوو هات، کە بۆ ٣ سریەی لیوای ١٩ی پیادە کرابوويهوه و ٣١٠ ئەفسەر و پێشمەرگە تێیدا بەشداربووبوون.
خولەکە لە چوارچێوەی پلانی ساڵانەی بەڕێوەبەرایەتيی گشتيی مەشقی سەربازی بەڕێوە چوو. ڕاهێنانەکان بە شێوازی تیۆری و پراکتیکی، بۆ ماوەی پێنج هەفتە بەردەوام بوو.