لە لیوای ٢ی پیادە خولێکی گەیاندن کرایەوە
بە فەرمانی فەرماندەی لیوای ٢ی پیادە، بەشی گەیاندنی لیواکە، خولێکی گەیاندنی بۆ ٢١ پێشمەرگەی بەشی گەیاندنی بارەگای لیوا و فەوجەکانی سەر بە لیواکە کردەوە.
کردنەوەی ئەم خولانە بۆ کارمەندانی بەشی گەیاندن گرنگی زۆری هەیە بۆ ئاشنابوون بە زانستی تەکنۆلۆژیا و ئامێرە نوێیەکانی تایبەت بە گەیاندنی سەربازى.