Skip to the content

پشکنینی فێرکاری بۆ لیوای ٢٨ی پیادە ئەنجام درا

بەڕێوەبەرایەتیی پشکنینی گشتی (المفتشية العامة)ی وەزارەتی پێشمەرگە، ساڵانە پرۆسەی پشکنین بۆ سەرجەم یەکە سەربازییەکانی وەزارەتی پێشمەرگە ئەنجام دەدات، بۆ ئەم مەبەستە ڕۆژی دووشەممە ٢٢ی تەممووزی ٢٠٢٤، پشکنینی فێرکاری بۆ لیوای ٢٨ی پیادە ئەنجام درا.
پشکنینەکە لەلایەن لیژنەیەک لە بەڕێوەبەرایەتیی پشکنینی گشتیی وەزارەتی پێشمەرگە، بە سەرپەرشتیی عەمید روکن فەرهاد ڕەسوڵ و ئەندامییەتیی ژمارەیەک ئەفسەری پشکنەر، لە چەند بەشێکی جیاواز ئەنجام درا، تیایدا ڕێکار و ڕێنماییی نوێیان بە تەواوی بەشەکانی لیواکە دا.
شایانی باسە، پرۆسەی پشکنینی فێرکاری و پشکنینی تاقیکاری و پشکنینی لەناکاو، بەردەوام دەبێت و سەرجەم یەکە و دامەزراوەکانی سەر بە وەزارەتی پێشمەرگە دەگرێتەوە.