Skip to the content

سەرۆکی ئەرکان فەرماندەییی هێزەکانی پشتیوانیی یەکی بەسەر کردەوە

ڕۆژی پێنجشەممە ٢٧ی حوزەیرانی ٢٠٢٤، فەریق روکن عیسا عوزێر، سەرۆکی ئەرکانی وەزارەتی کاروباری پێشمەرگە، سەردانی فەرماندەییی هێزەکانی پشتیوانیی ١ی کرد، لەلایەن فەریق سیهاد بارزانی، فەرماندەی فەرماندەییی هێزەکانی پشتیوانیی یەکەوە پێشوازی لێ کرا.
سەردانەکەی سەرۆکی ئەرکان، کە جێگری سەرۆکی ئەرکان بۆ ئیدارە و میرە، بەرپرسی هەماهەنگی و پەیوەندییەکانی وەزارەت، کۆڵۆنێڵ مایکڵ گاچێرۆ، بەرپرسی هاریکاریی ئاسایشی ئەمەریکا لە هەولێر و مێجەر ستیڤ، جێگری پاشکۆی سەربازی لە کونسولخانەی ئەمەریکا ئامادەی بوون، بۆ لە نزیکەوە ئاگاداربوون بوو لە گرنگترین پێویستییەکانی هێزەکانی پشتیوانیی یەک.