Skip to the content

سەرۆکی ئەرکان و بەرپرسی هێزەکانی هاوپەیمانان لە عێراق کۆبوونەوە

ڕۆژى ٤ی حوزه‌یرانی ۲۰۲٤، فەریق ڕوکن عیسا عوزێر، سەرۆکی ئەرکانی وەزارەتی پێشمەرگە لە دیوانی وەزارەت، بە ئامادەبوونی لیوا ڕوکن محه‌مه‌د سه‌عید، بەڕێوه‌بەری هەماهەنگی و پەیوەندییەکان، پێشوازی لە جەنەڕاڵ ئیکەر، بەرپرسی هێزەکانی هاوپەیمانان لە عێراق و شاندێکی یاوەری کرد.

جەنەڕاڵ ئیکەر ئامانجی سەردانەکەی بۆ سەرۆکی ئەرکان ڕوونکردەوە، کە کۆتاییهاتنی ئەرکەکەیەتی لە هەرێمی کوردستان و سەرۆکی ئەرکان، سوپاسی بەرپرسی هێزەکانی هاوپەیمانانی لە عێراق کرد و هەوڵ و هەنگاوەکانی لە ماوەی ئەرکەکەیدا لە عێراق بەرز نرخاند و هیوای سەرکەوتنی بۆ خواست و  هاوکات بەگرنگیيەوە باسی لە ڕۆڵی جەنەڕاڵ ئیکەر کرد، لە بەرانبەر هەماهەنگییە بەردەوامەکانیان لەگەڵ هێزی پێشمەرگەی کوردستان.