فەرماندەی لیوای دووی پیادە ئاڵوگۆڕ کرا
لە درێژەی ئەو گۆڕانکارییە کارگێڕییانەی کە لەناو دیوان و یەکەکانی وەزارەتی پێشمەرگە ئەنجام دەدرێن، ڕۆژی چوارشەممە ٥ی حوزەیرانی ٢٠٢٤، بە ئامادەبوونی لیوا ڕوکن سەلیم سورچی، بەڕێوەبەری حەرەکاتی سەربازی، لە مەراسیمێکدا فەرماندەی لیوای ٢ی پیادەی وەزارەتی پێشمەرگە ئاڵوگۆڕ کرا.
لەو مەراسیمەدا، عقید یادگار هیجران، لە شوێنی عمید ئیدریس مەولود، وەک فەرماندەی تازەی لیوای ٢ی پیادە دەست بەکار بوو، لەمبارەیەوە بەڕێوەبەری حەرەکاتی سەربازی لە گوتەیەکدا: سوپاس و پێزانینی وەزارەتی ئاراستەی عمید ئیدریس مەولود کرد، کە لە؟ماوەی ڕابردوودا دڵسۆزانە و ماندوونەناسانە کاری بۆ سەرخستن و پێشخستنی لیوای ٢ی پیادە کردووە و هیوای سەرکەوتنیشی بۆ خواست، هاوکات پیرۆزباییی دەستبەکاربوونیشی لە عقید یادگار هیجران کرد و هیوای سەرکەوتنی لە ئەرک و بەرپرسیارییەتی تازە بۆ خواست.