لە وەزارەتی كاروبارى پێشمەرگە ئاڵوگۆڕی چەند پۆستێک کرا
ڕۆژى سێشهممه ١١ی حوزەیرانی ٢٠٢٤، لە چوارچێوەی ئاڵوگۆڕ و گۆڕانکارییەکانی وەزارەتی پێشمەرگە، بە ئامادەبوونی ژمارەیەک ئەفسەری باڵا، عەمید مهحمود عبدالله، لە پایەی بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتيی ژمێریاریى سەر بە بەڕێوەبەرایەتيی گشتيی خانەنشینی و کەمئەندامانی وەزارەتی پێشمەرگە، گواسترایەوە بۆ پۆستی نوێ لە سەرۆکایەتيی ئەرکان، هەروەها لە جێگهی ئەو، عەمید سامان کانەبی دهست بهكار بوو.
هەر لەو ڕێوڕەسمەدا هەردوو بەڕێوەبەری گشتيی خانەنشینی پێشمەرگە و بەڕێوەبەری گشتيی تاكەكان و خۆبەخشەكان گوتەیان پێشكەش كرد و هیوایان خواست هەردوولا لە ئەركە نوێیەكەیان سەركەوتوو بن.