Skip to the content

پشکنینی تاقیکاری بۆ لیواکانی پیادە کرا

بەڕێوەبەرایەتیی پشکنینی گشتیی (المفتشية العامة)ی وەزارەتی پێشمەرگە، بەردەوامە لە ئەنجامدانی پرۆسەی پشکنین، بۆ سەرجەم یەکە سەربازییەکانی وەزارەتی پێشمەرگە، بۆ ئەم مەبەستەش لە ڕۆژانی ٢ تا ٥ی حوزەیرانی ٢٠٢٤، بەڕێوەبەرایەتیی پشکنینی گشتی، بە سەرپەرشتیی عەمید روکن فەرهاد محەمەد و ئەندامییەتی ژمارەیەک ئەفسەری پشکنەر، لە چەند بەشێکی جیاواز، پشکنینی تاقیکارییان بۆ لیواکانی ٩ و ١٧ی پیادەی وەزارەتی پێشمەرگە ئەنجام دا.
شایانی باسە پێشتر هەردووک لیواکە پشکنینی فێرکارییان بۆ ئەنجام درابوو، تیایدا ڕێکار و ڕێنماییی نوێیان بە تەواوی بەشەکانی لیواکان دابوو، ئەم پشکنینە تاقیکارییەش، هەڵسەنگاندنە بۆ لیواکانی پیادە، تاکوو ئاستی جێبەجێکردنی ڕێکار و ڕێنماییەکان لەلایەن بەشەکانی لیواکانەوە دیاری بکرێت.