Skip to the content

پشکنینی تاقیکاری بۆ لیوای چواری پیادە ئەنجام درا

بەڕێوەبەرایەتيی پشکنینی گشتی (المفتشية العامة)ی وەزارەتی پێشمەرگە، بەردەوامە لە ئەنجامدانی پرۆسەی پشکنین بۆ سەرجەم یەکە سەربازییەکانی وەزارەتی پێشمەرگە، بۆ ئەم مەبەستەش لە ڕۆژانی ٢٥ و ٢٦ی حوزەیرانی ٢٠٢٤، بەڕێوەبەرایەتيی پشکنینی گشتی، بە سەرپەرشتيی عەمید روکن فەرهاد رەسوڵ و ئەندامييه‌تی ژمارەیەک ئەفسەری پشکنەر، لە چەند بەشێکی جیاواز، پشکنینی تاقیکارییان بۆ لیوای ٤ی پیادەی وەزارەتی پێشمەرگە ئەنجام دا. 
شایانی باسە پێشتر لیواکە پشکنینی فێرکاری بۆ ئەنجام درابوو، تیایدا ڕێکار و ڕێنمایيی نوێیان بە تەواوی بەشەکانی لیوای ٤ی پیادە دابوو، ئەم پشکنینە تاقیکارییەش، هەڵسەنگاندنە بۆ لیواکانی پیادە، تاوەکوو ئاستی جێبەجێکردنی ڕێکار و ڕێنماییەکان لەلایەن بەشەکانی لیواکانەوە دیاری بکرێت.