Skip to the content

کۆبوونەوەی دەوری هاوبەشی فیرقەکانی پیادە بەڕێوە چوو

ڕۆژی ٢٣ی حوزەیرانی ٢٠٢٤، بە سەرپەرشتيی لیوا روکن هۆشمەند حەیدەر، جێگری سەرۆکی ئەرکان بۆ ئیدارە و میرە، بە ئامادەبوونی لیوا روکن نەجمەدین، جێگری سەرۆکی ئەرکان بۆ مەشق و ئۆپەراسیۆنەکان، کۆڵۆنێڵ مەکێنزی، فەرماندەی هێزەکانی هاوپەیمانان لە هەرێمی کوردستان، تیمی ڕاوێژاکارانی هێزەکانی هاوپەیمانان لە وەزارەتی پێشمەرگە، نوێنەری فەرماندەیيی هێزەکانی (٧٠، ٨٠)، فەرماندە و نوێنەرانی فیرقەکانی یەک و دوو و سێی پیادە، کۆبوونەوەی دەوری هاوبەشی فیرقەکانی پیادەی وەزارەتی پێشمەرگە بەڕێوە چوو. 
لەو کۆبوونەوەیەدا، دوایین گۆڕانکارییەکان و بەرەوپێشچوونەکانی فیرقەکانی پیادە تاووتوێ کران، هەروەها گفتوگۆ لەبارەی دوایین قۆناغەکانی دروستبوونی فیرقەکانی سێ و چوار کرا.