Skip to the content

تیمێکی هاوپەیمانان سەردانی بارەگای فیرقەی دووی پیادەی کرد

ڕۆژى سێشەممە ١١ی حوزەیرانی ٢٠٢٤، تیمێکی ڕاوێژکاريی هێزەکانی هاوپەیمانان، سەردانی بارەگای فیرقەی دووی پیادەی وەزارەتی پێشمەرگەی کرد، لە لایەن لیوا رکون ڕێبوار محێدین، فەرماندەی فیرقەی دووی پیادەوه‌  پێشوازیان لێ کرا.  
تیمەکەی هاوپەیمانان بۆ زیاتر ئاگه‌داربوون لە ڕەوشی هێزەکانی پێشمەرگە و داواکاری و پێداویستیيەکانیان، لەگەڵ فەرماندە و ئەفسەرانی فیرقە کۆبوویەوە.  
لیوا روکن ڕێبوار محێدین، ئاڵایەکی کوردستانی بە دیاری بەخشیيە تیمەکەی هاوپەیمانان و هیوای خواست هاوکاریيەکانی هاوپەیمانان بۆ هێزی پێشمەرگە بەردەوام بێت.