جێگری سەرۆکی ئەرکان بۆ ئۆپراسیۆنەکان پێشوازی لە تیمی هاوپەیمانان کرد
ڕۆژى سێشهممه ٤ی حوزەیرانی ۲۰۲٤، لیوا ڕوکن نەجمەدین عومەر، جێگری سەرۆکی ئەرکان بۆ ئۆپراسیۆنەکان، پێشوازی لە تیمێکی هێزەکانی هاوپەیمانان بە سەرۆکایەتيی مەیجەر تۆماس کرد.
تەوەری سەرەکيی سەردانەکەیان گفتوگۆکردن بوو لهبارەی هەنگاوەکانی دروستکردنی فیرقەی نوێ و چەمکی ئۆپراسیۆن و مەشقی هێزەکان، لە چوارچێوەی فرقە و لیواکانی وەزارەتی پێشمەرگە.
لە بەشێکی ديكهى گفتوگۆکاندا، پلان و هەنگاوەکانی ئەنجامدانی مەشق، کە لە چوارچێوەی پلانی ساڵانەدا بەرنامەی بۆ داندرابوو، گفتوگۆی لەبارەوە کرا.
جێگری سەرۆکی ئەرکان هەماهەنگی و یارمەتییەکانی هێزەکانی هاوپەیمانانی بەرز نرخاند و داوای کرد مەشق و ڕاهێنانەکانی پێشمەرگە لەلایەن هێزەکانی هاوپەیمانانەوە بەردەوام بێت، ئەوەش لەپێناو بەردەوامى کارکردن بۆ دروستکردنی هێزێکی تۆکمەی نیشتمانی.
لە بەرانبەردا تیمی هێزەکانی هاوپەیمانان دووپاتیان لە هاوکاری و هەمانگی بۆ هێزەکانی پێشمەرگەی کوردستان کردەوە، بە تایبەت لە ڕووی مەشق و ڕاهێنانەکان و دابینکردنی پێداویستییە لۆجستییەکان.