جێگری سەرۆکی ئەرکان پێشوازی لە ئەفسەری هەماهەنگی و پەیوەندییەکانی هێزەکانی ئەڵمانیا کرد
ڕۆژى سێشهممه ٢٥ی حوزەیرانی ٢٠٢٤، لیوا روکن هۆشمەند حەیدەر، جێگری سەرۆکی ئەرکان بۆ ئیدارە و میرە، بە ئامادەبوونی بەرپرسی هەماهەنگی و پەیوەندییەکانی وەزارەت، پێشوازی لە مێجەر ئەندریاس، ئەفسەری هەماهەنگی و پەیوەندییەکانی هێزەکانی ئەڵمانیا لە هەرێمی کوردستان كرد.
لە کۆبوونەوەیەکدا، تاووتوێی پرۆژەکانی هێزەکانی ئەڵمانیا بۆ وەزارەتی پێشمەرگە کرا.هەروهها گفتوگۆ لەبارەی پێویستیيەکانی وەزارەتی كاروبارى پێشمەرگە کرا، بۆ ئەوەی لە داهاتوودا پلان و پرۆژەی پێویستیان بۆ دابنرێت.