سەرۆکی ئەرکان بۆ جەژنە پیرۆزە سەردانی سەنگەرەکانی پێشمەرگەى كرد
![](/media/27573/img_5073.jpeg?anchor=center&mode=crop&width=1200&height=630&rnd=133631065970000000)
ڕۆژى يهكشهممه ١٦ی حوزهیرانی ٢٠٢٤، کە هاوکاتە لەگەڵ یەکەم ڕۆژی جەژنی قوربانی پیرۆز، فەریق روکن عیسا عوزێر، سەرۆک ئەرکانی وەزارەتی پێشمەرگە، بە یاوەری ڕاوێژکاری وەزارەت و جێگری سەرۆکی ئەرکان بۆ ئۆپراسیۆنەکان و ژمارەیەک لە ئەفسەرانی باڵای وەزارەت، بە مەبەستی جەژنە پیرۆزە، سەردانی بارەگا و سەنگەرەکانی لیوای دوو، شهش و شازدهى پیادە و فەوجێکی لیوای ٢٣ی پیادەی کرد و لەلایەن فەرماندە و ئەفسەرانی لیواکانی پیادە پێشوازییان لێ کرا.
لەم سەردانەدا، سەنگەر و بارەگاکانی هێزی پێشمەرگەیان بەسەر کردەوە و پیرۆزبایيی جەژنی قوربانیان لە فەرماندە و تەواوی ئەفسەر و پێشمەرگەکان کرد و هیوای ئەوەیان خواست کە ئەم جەژنەیان بە ئاسوودەیی کردبێت و لە هەمان کاتیشدا گفتوگۆیان لهبارەی پێداویستیيە ئیدارییەکانی هێزی پێشمەرگە لە سنووری ئەرک و پەرپرسیاریيەتی لیواکان کرد و بەڵێن درا کار لەسەر تەواوی ئەو پێداویستیيانە بکرێت کە بۆ باشتر بەڕێوەچوونی کارەکانی هێزی پێشمەرگە پێویستن.
سەرۆکی ئەرکان دوای بینینی بارودۆخی لیواکان لە پێداویستی و داخوازی لیواکانی کۆڵیەوە و بەڵێنی دا بەشێک لە پێداویستیيەکانی هەر سێ لیواکە، لە ماوەیەکی نزیکدا چارەسەر بکات، لەلایەن خۆشیانەوە فەرماندە و ئەفسەر و پێشمەرگەکان، کە لە سەنگەری بەرگرین لە خاک و نیشتمان، دڵخۆشيی خۆیان بە سەردانەکەی سەرۆکی ئەرکان و تیمی یاوەری دەربڕی.