Skip to the content

سەرۆکی ئەرکان سەردانی بارەگه‌ی فیرقەی سێ و لیوای چواری پیادەى کرد

ڕۆژى سێشه‌ممه‌ ١١ی حوزه‌یرانی ٢٠٢٤، فەریق روکن عیسا عوزێر، سەرۆكى ئەرکانی وەزارەتی پێشمەرگە و فەریق سیهاد بارزانی، فەرماندەی فەرماندەیيی هێزەکانی پشتیوانيی یەک و بەڕێوەبەری حەرەکاتی سەربازی و بەڕێوەبەری سەنتەری ئۆپراسیۆنی هاوبەشی وەزارەتی پێشمەرگە، لە سنووری پارێزگه‌ی دهۆک و ئیدارەی سەربەخوی زاخۆ، سەردانی بارەگه‌ی فیرقەی سێ و لیوای چواری پیادەی وەزارەتی پێشمەرگە و کۆلیژی سەربازيی دووی زاخۆیان کرد و لەلایەن ئەفسەرانی فیرقە و لیوا و کۆلێژی سەربازییەوە پێشوازیان لێ کرا.

ئامانج لەو سەردانە،دڵنیایيدان و بەدواداچوون بوو بۆ کارەکانی دەستبەکاربوونی فیرقەی سێی پیادە، کە لە پرۆژەیاسای چاکسازيی وەزارەتی پێشمەرگە، بۆ ڕێکخستنەوەی هێزەکان بڕیاری دامەزراندنی دراوە، دواتر سەرۆکی ئەرکان و شاندی یاوەری سەردانی لیوای چواری پیادەی کرد و لەنزیکەوە لە بارودۆخ و توانای سەربازیی هێزی پێشمەرگەی ڕوانی و پاشان پوختەیەک لەبارەی جوگرافیای ناوچەکە و سنووری ئەرک و بەرپرسیاریيەتی لیوای چواری پیادەی هێزەکانی پێشمەرگە خرایە ڕوو، دواتر بە ئامانجی پەرەپێدانی توانا سەربازییەکانیان کەموکوڕی و پێداویستیيەکانیان خستە بەر باس و لێکۆڵینەوە.