Skip to the content

سەرۆکی ئەرکان پێشوازی لە سەرۆکی دەستەی ڕاوێژکارانی هاوپەیمانان کرد

ڕۆژى چوارشه‌ممه‌ ١٢ی حوزه‌یرانی ۲۰۲٤، فەریق روکن عیسا عوزێر، سەرۆکی ئەرکانی وەزارەتی پێشمەرگە لە دیوانی وەزارەت، پێشوازی لە کۆڵۆنێڵ ئێریک، سەرۆکی دەستەی ڕاوێژکارانی هاوپەیمانان بۆ کاروباری ئۆپراسیۆن لە هەرێمی کوردستان کرد.

سەرۆکی دەستەی ڕاوێژکارانی هاوپەیمانان ئامانجی سەردانەکەی بۆ سەرۆکی ئەرکان ڕوون کردەوە: کە کۆتاییهاتنی ئەرکەکەیەتی لە هەرێمی کوردستان.
سەرۆکی ئەرکان، سوپاسی ناوبراوى کرد و هەوڵ و هەنگاوەکانی لە ماوەی ئەرکەکەیدا بەرز نرخاند و هیوای سەرکەوتنی بۆ خواست، هاوکات بەگرنگیيەوە تیشکی خستە سەر ڕۆڵی گرنگی کۆڵۆنێڵ ئێریک، لە بەرانبەر هەماهەنگییە بەردەوامەکانیان لەگەڵ هێزی پێشمەرگەی کوردستان.