له لیوای 12ی پیادە كۆتايى به خولێكى گهياندن هات
بەشی گەیاندن بە هاوکاريی بەشی مەشقی لیوای ١٢ی پیادەی وەزارەتی پێشمەرگە، خولێکی گەیاندنی بۆ بەشی گەیاندنی فەوجەکانی سەر بە لیواکەیان كردهوه، بە مەبهستی ئاشنابوون بە تەنکیکی نوێی کارکردن و گرنگی و پابەندبوون بە دیسپلینی سەربازی.
شايانى باسه خولەکە بۆ ماوهى حەوت ڕۆژ بهردهوام بوو و ئەمڕۆ پێنجشهممه ٦ی حوزەیرانی ٢٠٢٤ کۆتايی هات و بڕوانامەی بەشداریکردن بهخشرايه بەشداربووان.