Skip to the content

لە لیوای٢٢ی پیادە خولێکی مەشق و ڕاهێنانی چەک کۆتایی هات

ڕۆژی پێنجشه‌ممه‌ ٦ی حوزەیرانی ٢٠٢٤، لە لیوای ٢٢ی پیادەی وەزارەتی كاروبارى پێشمەرگە، خولێکی مەشق و ڕاهێنان لەسەر جۆری چەکی مامناوەند كۆتايى هات.
خولەکە ماوەی سێ هەفتە بەردەوام بوو، تیایدا بەشداربووان مەشق و ڕاهێنانیان لەسه‌ر چۆنیيەتی بەکارهێنان و جۆری پارچەکان و هۆکارەکانی پەککەوتنی چەکەکە، ئەنجام دا.