Skip to the content

وەزیری كاروبارى پێشمەرگە لەگەڵ فەرماندەی گشتيی هێزەکانی هاوپەیمانان لە عێراق و سووریا کۆبووه‌وە

ڕۆژى چوارشه‌ممه‌ ١٢ی حوزەیرانی ٢٠٢٤، بە مەبەستی تاووتوێکردنی چەند پرسێکی ئەمنی لە کوردستان و عێراق، شۆڕش ئیسماعیل، وەزیری كاروبارى پێشمەرگە، پێشوازی لە جەنەڕاڵ جۆوڵ ڤاوڵ، فەرماندەی گشتيی هێزەکانی هاوپەیمانان لە عێراق و سووریا و تیمی یاوەری كرد.

لەو دیدارەدا، کە عبدالخالق بابیری بریکاری وەزارەت و سەرۆکی ئەرکان و ئەمینداری گشتی و ڕاوێژکاران و ئەفسەرانی پلەباڵای وەزارەت ئامادەی بوون، وەزیری پێشمەرگە، تیشکی خستە سەر بەرەوپێشچوونەکان و هەنگاوەکانی چاکسازی لە وەزارەتی پێشمەرگە و ڕایگەیاند: بە هاوکاريی دڵسۆزان بۆ هێزی پێشمەرگە، پرۆسەی چاکسازی بەردەوام و کاریگەرە، ڕوونیشی کردەوە "پێویستە سوپای عێراق و وەزارەتی پێشمەرگە، زیاتر هەماهەنگ بن، له‌پێناو پڕکردنەوەی هەر بۆشاییەکی ئەمنی کە لە ناوچەکەدا هەیە."