Skip to the content

کۆبوونەوەی هاوبەشی وەزارەتی كاروبارى پێشمەرگە و هێزەکانی هاوپەیمانان بەڕێوە چوو

ڕۆژی ٢٣ی حوزەیرانی ٢٠٢٤، بە سەرپەرشتيی لیوا روکن هۆشمەند حەیده‌ر، جێگری سەرۆکی ئەرکان بۆ ئیدارە و میرە و بە ئامادەبوونی بەڕێوەبەری هەماهەنگی و پەیوەندییەکانی  وەزارەت و بەڕێوەبەری میرەی گشتيی سەربازی و بەڕێوەبەری گەیاندن و بەڕێوەبەری ئای تی وەزارەتی پێشمەرگە، هەروەها کۆڵۆنێڵ مایکڵ گەچیرۆ، بەرپرسی ئۆفیسی هاوکاريی ئاسایشی کونسولخانەی ئەمه‌ریکا و شاندی یاوەری، نوێنەرانی هێزەکانی هاوپەیمانان لە هەرێمی کوردستان و جۆن کێرتز، سەرپەرشتیاری دانانی پرۆژەی سیستەمی لۆجستيی هێزەکانی هاوپەیمانان، کۆبوونەوەی هاوبەشی وەزارەتی كاروبارى پێشمەرگە و هێزەکانی هاوپەیمانان بەڕێوە چوو.
لە کۆبوونەوەکەدا تاووتوێی ڕێکارەکانی دانانی سیستەمێکی لۆجستيی بەهێز بۆ هێزەکانی پێشمەرگە کرا، دواتر بڕیار درا، کە تیمێکی هاوبەش سەردانێکی مەیدانی، بە مەبەستی هەڵسەنگاندن و دیاریکردنی شوێنەکان و شێوازی دانانی سیستەمەکە ئەنجام بدەن. ئامانج لەم سیستەمە بەستنەوەی سەرجەم یەکەکانی وەزارەتی پێشمەرگەیە بەشێوەیەکی تۆکمەتر و باشتر.