کۆبوونەوەیهك لەبارەی ههماههنگی و هاوکاريی هاوبەش لە نێوان وەزارەتی پێشمەرگە و نووسینگەى هاریکاريی ئاسایش بەڕێوەچوو
ڕۆژی دووشهممه ٣ی حوزهیرانی ٢٠٢٤، بە سەرپەرشتيی لیوا روکن هۆشمەند حهیدەر ڕەشید، جێگری سەرۆکی ئەرکان بۆ ئیدارە و میرە، بە ئامادەبوونی کۆڵۆنێڵ مایکل گاچێرۆ، بەرپرسی نووسینگەی هاریکاريی ئاسایش، لە کونسولخانەی گشتيی ئەمهریکا لە هەرێمی کوردستان و ژمارەیەک لە بەڕێوهبەرانی گشتيی وەزارەت، کۆبوونەوەی مانگانەی تایبەت، لەبارەی ههماههنگی و هاوکاريی هاوبەش لە نێوان وەزارەتی پێشمەرگە و نووسینگەى هاریکاريی ئاسایش، لە کونسولخانەی گشتيی ئەمهریکا لە هەولێر بەڕێوەچوو.
لەو کۆبوونەوەیەدا، جەخت لە گرنگی بەردەوامیی پرۆسەی چاکسازی و ڕێکخستنەوەی هێزی پێشمەرگەی کوردستان کرایەوە، هاوکات پشتگیريی هاوپەیمانيی نێودەوڵەتی لە هەرێمی کوردستان و هەماهەنگیيان لەگەڵ هێزی پێشمەرگەی کوردستان بە پێویست زانی، بۆ یەکخستنەوەی تەواوەتيی هێزی پێشمەرگە.
لە کۆتایيی ئەو کۆبوونەوەیەدا، جێگری سەرۆکی ئەرکانی وەزارەتی پێشمەرگە، سوپاسی تیمی سەربازيی هاوپەیمانان و ڕاوێژکارانی سەربازيی ويلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمهریکای لە هەرێمی کوردستان کرد و ئاماژەی بە ڕۆڵی گرنگی تیمە سەربازییەکانی هاوپەیمانان و ئەمهریکا کرد، لە بەردەوامیدان بە پێشخستنی پەیوەندییەکان و هەماهەنگيی زیاتر، لە نێوان وەزارەتی پێشمەرگە و ڕاوێژکارانی سەربازيی هاوپەیمانان.