ساڵیادی ڕاپەڕینە جەماوەریيەکەی ١٩٩١بەرز ڕاگیرا
لە قەزای ڕانیە ئەفسەران و پێشمەرگەکانی لیوای ٦ی پیادەی وەزارەتی پێشمەرگە لە یادی ٣٣ ساڵەی ڕاپەڕینە جەماوەریيەکەی ١٩٩١، لە مەراسیمێکی تایبەتدا کە لە بارەگای لیواکە بەڕێوە چوو، مێژووی ئەو سەروەریيە گەورەیە بهبیر پێشمەرگە و ئەفسەرانی لیواکە هێنرایەوە، و باس لە دەستکەوتەکانی ڕاپەڕین کرا.
هەر بە بۆنەی ساڵیادی ڕاپەرینەکەوە، هێزەکانی لیوای شەشی پیادە لە ناحیەی چوارقوڕنە ژمارەیەک درەختیان لە شەقامەکان و گۆڕەپانی بارەگای لیواکەدا ناشت.
ڕاپەڕینی گەلی کوردستان لە ساڵی١٩٩١، دژی ڕژێمی بەعس ئەنجامدرا و لە ماوەی ١٠ ڕۆژدا هەرێمی کوردستان لەژێر دەستی ئهو ڕژێمه ڕزگارکرا.