Skip to the content

سەرۆکی ئەرکان پێشوازی لە نێردەی هێزە چەکدارەکان لە ڕێکخراوی خاچی سوور کرد

ڕۆژی چوارشەممە ٢٧ی ئاداری ٢٠٢٤، فەریق ڕوکن عیسا عوزێر، سەرۆکی ئەرکانی وەزارەتی پێشمەرگە، لە دیوانی وەزارەت، پێشوازی لە فلیپ ئیدمۆند جینا، نێردەی هێزە چەکدارەکان لە کۆمیتەی نێونەتەوەییی خاچی سوور لە عێراق کرد.

لە دیدارێکدا، گفتوگۆ لەسەر چۆنییەتی کارکردن بۆ واژۆکردنی لێکتێگەیشتنێکی هاوبەش لە نێوان وەزارەتی پێشمەرگە و کۆمیتەی نێونەتەوەییی خاچی سوور لە عێراق و هەرێمی کوردستان کرا، هاوکات گفتوگۆ لەبارەی پەرەپێدانی هەماهەنگیی نێوان وەزارەتی پێشمەرگە و کۆمیتەی خاچی سووری نێودەوڵەتی بۆ برەودانی زیاتر بە کارکردن بە یاسا نێودەوڵەتییەکان کرا.

له‌ به‌شێكی دیكه‌ی كۆبوونه‌وەكه‌دا، هه‌ردوولا بۆچوون و پێشنیازیان له‌باره‌ی چەند تەوەر و پرسێکی تایبەت ئاڵوگۆڕ کرد، و تیایدا سەرۆکی ئەرکان تیشکی خستە سەر پابەندیی هێزەکانی پێشمەرگه بە یاسا نێودەوڵەتییەکان بە تایبەت لە کاتی شەڕی دژی داعش کە پێشمەرگە ڕەچاوی پرۆتۆکۆڵ و ڕێککەوتننامە نێودەولەتییەکانی کردووە لە گرنگیدان بە پاراستنی مافە بنەڕەتییەکانی مرۆڤ و یارمەتی بریندار و نەخۆش و دیلەکانی جەنگی داوە، و ڕەچاوی پاراستنی گیانی خەڵکی سڤیلی کردووە.