Skip to the content

قوتابیيانی بەشی یاسای زانکۆی سەلاحەدین سەردانی دادگه‌ی سەربازییان کرد

ڕۆژى پێنجشەممە ٧ی ئاداری ٢٠٢٤، دادوەر کوردەوان نەقشبەندی، سەرۆکی دادگه‌ی یەکی سەربازيی وەزارەتی پێشمەرگە، پێشوازی لە قوتابیيانی کۆلێژی یاسای زانکۆی سەلاحەدین كرد.

ئامانجی سەردانەکەی فێرخوازان بۆ دادگه‌ی سەربازيی وەزارەتی پێشمەرگە لە چوارچێوەی سەردانی زانستيی مەیدانيی قوتابیيانە وەكوو بەشێك لە پرۆگرامی خوێندنی یاسا، بە مەبەستی ئاشنابوون به‌ چۆنیيەتی ئیشوکاری دادگه‌ سەربازیه‌ەکان لە وەزارەتی پێشمەرگە و چۆنیيەتی دادگایيکردنی تۆمەتباران.