لە دیدارێکدا بابەتە هاوبەشەکانی نێوان وەزارەتی پێشمەرگە و تیمی سەربازيی هاوپەیمانان لە هەرێم گفتوگۆیان لەبارەوه کرا
ڕۆژى چوارشهممه ١٣ی ئاداری ٢٠٢٤، فەریق ڕوکن عیسا عوزێر، سەرۆکی ئەرکانی وەزارەتی كاروبارى پێشمەرگە، لە دیوانی وەزارەت، پێشوازی لە کۆڵۆنێڵ مەکێنزی، فەرماندەی هێزەکانی هاوپەیمانان لە هەرێمی کوردستان و شاندێکی یاوەری کرد.
لە دیدارێکدا، بابەتە هاوبەشەکانی نێوان وەزارەتی پێشمەرگە و تیمی سەربازيی هاوپەیمانان لە هەرێم گفتوگۆیان لەبارەوه کرا، مەشق و ڕاهێنان، پاڵپشتی لۆجستی، پرسی چاكسازی له وهزارهتی پێشمهرگه و ههنگاوهكانی ئهو پرۆسهیه، هاوكارییهكانی هاوپەیمانان بۆ هێزی پێشمهرگه، بهشێكی تری گفتوگۆكانی كۆبوونهوهكه بوون و ههردوولا بهگرنگییهوه لهو پرۆسهیان ڕووانی.
لەکۆتایيی دیداری نێوانیاندا، بەردەوامیدان بە پەیوەندییەکانی نێوان وەزارەتی پێشمەرگە و هێزەکانی هاوپەیمان لە هەرێمی کوردستان و عێراق جهختى لێ کرایەوە.
سەرۆکی ئەرکان خوازیاری پەرەپێدانی زیاتری پەیوەندییەکان بوو، هاوکات ئامادەیيی وەزارەتى كاروبارى پێشمهرگهى لە هاوکاری و هەماهەنگیکردنی زیاتر لەگەڵ هاوپەیمانان بە ئامانجی پێشخستنی زیاتری پرۆسەی چاکسازی و ڕێکخستنەوەی هێزەکان نیشان دا.