کونسوڵی بەریتانیا خولێکی زمانی ئینگلیزی بۆ هێزەکانی پێشمەرگە کردهوە
ڕۆژى یەکشەممە ١٠ی ئادارى ٢٠٢٤، بە سەرپەرشتی لیوای ئەندازیار نەبەز سدیق، بەرێوەبەری چاكسازی، و پرۆفیسۆر د. كیس، سەرۆكی زانكۆی كوردستان، و موقهدهم دان، ڕاوێژكاری سەربازيی كونسوڵخانەی گشتيی بەریتانیا لە هەولێر، و عهمید سەعدوڵا ڕەمەزان، بەرێوەبەری بەشی تەكنهلۆژیا و زمان، سێیەم خولی زمانی ئینگلیزی لە زانكۆی كوردستان کە بە پاڵپشتيی کونسوڵخانەی گشتيی بەریتانیا لە هەولێر ڕێكخرابوو، كۆتايى هات.
لە خولەکەدا ١٨ ئەفسەر و کارمەندی وەزارەتی پێشمەرگە بۆ ماوەی ١٠٠ کاتژمێر وانەیان پێ گوترایەوە. بەرێوەبەری بەشی تەكنهلۆژیا و زمان لە گوتەیەكدا، سوپاسی زانكۆی كوردستان و كونسوڵخانەی گشتيی بەریتانیای لە هەولێر كرد و ئاماژهى بۆ ئهوه كرد كە ئەم خزمەتە بە پێشمەرگە لەم كاتەدا لە ئاست پڕچەككردنی پێشمەرگەیە.
شایانی باسە کردنەوەی ئەم خولانە بەشێکه لە پشتیوانیيەکانی هاوپەیمانان بۆ هێزەکانی پێشمەرگە، و بڕیار وايه تاقیكردنەوەی (IELTS)ـيش بۆ بەشداربووانی خولەكە بێبەرانبەر بكرێت.