Skip to the content

ئاڵوگۆڕ لە پۆستی فەرماندەی ئینزیباتی وەزارەتی پێشمەرگە کرا

ڕۆژی چوارشەممە ٢٧ی ئاداری ٢٠٢٤، بە فەرمانی وەزیری پێشمەرگە و بە چاودێریی لیوا بەشدار عوسمان، ڕاوێژکاری سەربازیی وەزارەتی پێشمەرگە و بە ئامادەبوونی جێگری بەڕێوەبەری گشتیی مەشقی سەربازی، ئاڵوگۆڕی لە پۆستی فەرماندەی ئینزیباتی وەزارەتی پێشمەرگە کرا، لە جێگەی عەقید کەمال ڕەشید علی، مقدم کەمال عزیز قادر دەست بەکار بوو.

فەرماندەی ئینزیباتی سەربازی سەر بە ئیدارەی گشتیی وەزارەتی پێشمەرگەیە، و ئەرکی پاراستنی وەزارەتی پێشمەرگە و یەکە سەربازییەکانە لەگەڵ چاودێریکردنی دیسپلینی سەربازی لەناو هێزەکانی پێشمەرگە، و چەندان ئەرکی سەربازیی دیکەش لەخۆ دەگرێت.