Skip to the content

جێگری سەرۆکی ئەرکان بۆ ئۆپراسیۆنەکان پێشوازی لە تیمی هاوپەیمانان کرد

ڕۆژی دووشەممە ٢٥ی ئاداری ۲۰۲٤، لیوا ڕوکن نەجمەدین عومەر، جێگری سەرۆکی ئەرکان بۆ ئۆپراسیۆنەکان، پێشوازی لە تیمێکی هێزەکانی هاوپەیمانان بە سەرۆکایەتیی مەیجەر کاس پرۆ کرد.
تەوەری سەرەکیی سەردانەکەیان گفتوگۆکردن بوو لەبارەی چەمکی ئۆپراسیۆن و مەشقی هێزەکان لە چوارچێوەی فیرقە و لیوایەکانی وەزارەتی پێشمەرگە.
هەروەها لە بەشێکی تری گفتوگۆکاندا پلان و هەنگاوەکانی ئەنجامدانی مەشق کە لە چوارچێوەی پلانی ساڵانەدا بەرنامەی بۆ داندرابوو، گفتوگۆی لەبارەوە کرا.
جێگری سەرۆکی ئەرکان هەماهەنگی و یارمەتییەکانی هێزەکانی هاوپەیمانانی بەرز نرخاند، و داوای کرد بۆ ساڵانی داهاتووش مەشق و ڕاهێنانەکانی  پێشمەرگە لەلایەن هێزەکانی هاوپەیمانانەوە بەردەوام بن، ئەوەش لەپێناو بەردەوام کارکردن بۆ دروستکردنی هێزێکی تۆکمەی نیشتمانی.
لە بەرانبەردا تیمی میوان لە هێزەکانی هاوپەیمانان دووپاتیان لە هاوکاری و هەماهەنگی بۆ هێزەکانی پێشمەرگەی کوردستان کردەوە، بە تایبەت لەڕووی مەشق و ڕاهێنانەکان و دابینکردنی پێداویستییە لۆجستییەکان.