Skip to the content

خولێکی تایبەت بە پاسەوانی کۆتایی هات

ڕۆژی دووشەممە ۱۱ــی ئاداری ۲۰۲٤، بە ئامادەبوونی فەریق ڕوکن عیسا عوزێر، سەرۆکی ئەرکانی وەزارەتی پێشمەرگە و عمید ئەحمەد صادق، جێگری بەڕێوبەری مەشقی سەربازی، و کۆڵۆنێڵ فرانسیسکۆ ئەنتۆنیۆ سیرافینی، فەرماندەی هێزەکانی ئیتاڵیا لە هەرێمی کوردستان و ئەفسەرانی باڵای وەزارەتی پێشمەرگە، کۆتایی بە خولی تایبەتی پاسەوانان هات.

شایانی باسە ئەم خولە لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی مەشقی سەربازی و ڕاهێنەران و تیمێکی مەشق و ڕاهێنانی تایبەتی سەربازیی وڵاتی ئیتاڵیا لە هەرێمی کوردستان سەرپەرشتی دەکرا، و بەشداربووان بۆ ماوەی مانگێک مەشق و ڕاهێنانی تایبەت بە پاسەوانیان وەرگرت، لە کۆتاییدا لەلایەن سەرۆکی ئەرکانی وەزارەتی پێشمەرگەوە خەڵات پێشکەشی بەشداربووان و مامۆستایانی خول کرا.