Skip to the content

سەرۆکی ئەرکانی وەزارەتى پێشمەرگە سەردانی سەنتەری ڕاهێنانی سەربازیی سوپای ئەمه‌ریکای کرد

لەسەردانە فەرمیەکەیان بۆ ويلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمه‌ریکا، شاندێکی باڵای  سەربازيی وەزارەتی پێشمەرگە، بە سەرۆکایەتيی فەریق ڕوکن عیسا عوزێر، سەرۆکی ئەرکانی وەزارەتی پێشمەرگە، سەردانی سەنتەری ڕاهێنانی سەربازیی سوپای ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمه‌ریکایان لە فۆرت مۆر لە ویلایەتی جۆرجیا کرد.
ئەم ئاڵوگۆڕە هاوکار دەبێت لە هەوڵەکانی وەزارەتی پێشمەرگە بۆ بەپیشەییکردنی هێزەکانی وەک بەشێک لە پرۆسەی چاکسازی لە وەزارەتی پێشمەرگەدا. ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمه‌ریکا دووپاتی دەکاتەوە کە بەردەوام پابەندە بە پەیوەندیيە دوولایەنەکانیان لەگەڵ عێراق و هەرێمی کوردستاندا.