Skip to the content

شاندێکی وەزارەتی پێشمەرگە و فەرماندەی هێزەکانی ئەڵمانیا لە هەرێمی کوردستان یەکەی مەشقی میدیایی بەسەر دەکەنەوە

ڕۆژی چوارشەممە  ٦ی ئاداری ٢٠٢٤، لیوا ڕوکن بەختیار محمد، ئەمینداری گشتیی وەزارەت و لیوا عوسمان محمد، بەڕێوبەری گشتیی ڕاگەیاندن و هۆشیاریی نیشتمانی، و کۆڵۆنێڵ وۆلف ئەلیکساندەر هامپ، فەرماندەی هێزەکانی ئەڵمانیا لە هەرێمی کوردستان و شاندێکی یاوەری، یەکەی مەشقیی تایبەت بە ئامێرە میدیاییەکان لە بەڕێوەبەرایەتیی میرەی گشتی بەسەر کردەوە و لە لایەن لیوا ڕەفعت عومەر، بەڕێوەبەری میرە، و عمید فەرمان زراری، جێگری بەڕێوەبەری میرەوە پێشوازییان لێ کرا.

ئامانج لەو سەردانە بۆ ئاگەداربوون لە چۆنییەتی بەڕێوەچوونی یەکە مەشقییەکان و دڵنیابوونەوە لە ئاستی فێرخوازان و پەرەپێدانی تواناکانیان و ئاشناکردنیان بە ئامێرە پێشکەوتووەکانی بواری میدیایی بوو.

شایانی باسە، ئەو یەکە مەشقییە لە چوارچێوەی پلانێکی تایبەت لە لایەن فەرماندەی هێزەکانی ئەڵمانیا لە هەرێمی کوردستان و ڕاوێژکارانی ئەو وڵاتە سەرپەرشتی دەکرێت و وانەکانی ئەم خولەش لەلایەن ڕاهێنەران و مامۆستایانی بەئەزموونی ئەڵمانیا دەگوترێنەوە.