Skip to the content

فەرماندەی هێزەکانی ئەڵمانیا لە هەرێمی کوردستان سۆشیال میتینگێکی بۆ کۆمەڵێک ئەفسەر ڕێک خست

ڕۆژی ٦ی ئاداری ٢٠٢٤، کۆڵۆنێڵ وۆلف ئەلیکساندەر هامپ فەرماندەی هێزەکانی ئەڵمانیا لە هەرێمی کوردستان، سەرپەرشتیی بەڕێوەچوونی سۆشیال میتینگێکی کرد، کە  بۆ کومەڵێک لە ئەفسەرانی هێزی پێشمەرگە ڕێک خرابوو کە بەشداری خولی ماوە درێژییان لە ئەڵمانیا کردووە.

ئامانج لەو سۆشیال میتینگە، زانین و هەڵسەنگاندنی ڕۆلی ئەو ئەفسەرانەی  وەزارەتی پێشمەرگە بوو کە بەشداریی خولی ماوە درێژیان کردووە، بە تایبەت وەرگرتنی ڕاوبۆچوونیان لەسەر خولەکانی ئەڵمانیا و کاریگەرییان لەسەر پرۆسەی چاکسازی لە وەزارەتی پێشمەرگە.