Skip to the content

فەرماندەی هێزەکانی هۆڵەندا کۆتاییهاتنی ئەرکەکەی ڕاگەیاند

ڕۆژی دووشەممە ٢٥ی ئاداری ٢٠٢٤، لیوا توانا صدیق، بەڕێوبەری گشتیی بودجە و بەرنامەکان (ژمێریاری سەربازی)، پێشوازی لە کۆڵۆنێڵ بارت، فەرماندەی هێزەکانی هۆڵەندا لە هەرێمی کوردستان و شاندێکی یاوەری کرد.

لەو دیدارەدا، کۆڵۆنێڵ بارت کۆتاییهاتنی ئەرکەکەی ڕاگەیاند، و کۆڵۆنێڵ ولتەری وەک جێگرەوە بۆ بەڕێوەبردنی کاروبارەکانی تیمی ڕاوێژکارانی سەربازیی هێزەکانی هۆڵەندا لە هەرێمی کوردستان و وەزارەتی پێشمەرگە ناساند.

بەڕێوبەری گشتیی بودجە و بەرنامەکان، سوپاس و ستایشی بەڕێوەبەرایەتیی ژمێریاریی سەربازی ئاراستەی کۆڵۆنێڵ بارت کرد، کە لە ماوەی کارکردنیدا ڕاوێژ و پاڵپشتییەکی بەهێزی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی ژمێریاری بووە و ئومێدی سەرکەوتنی بۆ خواست، هیواشی خواست جێگرەوەی هەمان ڕۆڵ لە ئەستۆ بگرێت.