Skip to the content

پشکنینی تاقیکاری بۆ لیوای ٢ی پیادە ئەنجام درا

بەڕێوەبەرایەتيی پشکنینی گشتی (المفتشية العامة)ی وەزارەتی پێشمەرگە، ساڵانە پرۆسەی پشکنین بۆ سەرجەم یەکە سەربازییەکانی وەزارەتی پێشمەرگە ده‌كات، بۆ ئەم مەبەستەش لە ڕۆژانی ٣ و ٤ی ئاداری ٢٠٢٤، لیژنەیەک لە بەڕێوەبەرایەتيی پشکنینی گشتی، پشکنینی تاقیکارییان بۆ لیوای ٢ی پیادەی وەزارەتی پێشمەرگە كرد.
لیژنەکە بە سەرپەرشتيی عەمید ڕوکن، فەرهاد محمود، و ئەندامييه‌تى ژمارەیەک ئەفسەری پشکنەر، لە چەند بەشێکی جیاواز بوو، پێشووتر پشکنینی فێرکاریيان بۆ تەواوی بەشەکانی لیواکە ئەنجام دابوو، کە تیایدا ڕێکار و ڕێنمایی نوێیان بە تەواوی بەشەکانی لیواکە دابوو، ئەم پشکنینە تاقیکارییەش، وەک هەڵسەنگاندنێک بۆ لیواکە ئەنجام درا، بۆ ئەوەی بزانرێت ئاستی جێبەجێکردنی ڕێکار و ڕێنماییەکان لەلایەن بەشەکانی لیواکە تا چەند جێبەجێ کراوە.